“بەهۆی ئەوەی تورکیا ئاسمانی بەڕووی سلێمانیدا داخستووە گەشتەکانی ئەڵمانیا راگیراون”

0
391

SNN

ھەندرێن ھیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای یەکێتی راگەیاند: “ئەمڕۆ ھێڵی ئاسمانی کۆندۆری ئەڵمانی ئاگاداریکردونەتەوە کە گەشتی سبەی نێوان سلێمانی-دۆسڵدۆرف ھەڵوەشێنراوەتەوە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گەشتەکە بە ئاسمانی تورکیادا ئەنجام دەدرێت و تورکیاش ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانیدا داخستووە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا نازانرێت راگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-دۆسڵدۆرف بۆ رۆژانی داھاتووش بەردەوام دەبێت یاخود نا، چونکە کۆمپانیای کۆندۆری ئەڵمانی ناتوانێت بەسەر ئاسمانی تورکیادا گەشت بکات، لەم کاتەشدا ھیچ رێگایەکی جێگرەوەی بۆ گەشتەکەی نییە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وتیشی، ھێڵی ئاسمانی کۆندۆر یەکێک بوو لە ھێڵە ئاسمانییە چالاکەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەفتانە گەشتێکی ھەبوو، بڕیاریشبوو لە ھەفتەی داھاتوەوە بکرێن بە دوو گەشت کە ئەوانیش سلێمانی-دۆسڵدۆرف و سلێمانی-میوشن-ن.

لە رۆژی 3ـی ئەم مانگەوە کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین بە ئیمێڵێک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاگادار کردەوە کە گەشتەکانیان لەگەڵ فڕۆکەخانەکە رادەگرن، دوێنێش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، “بەھۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە لە سلێمانی” تاوەکو 3ی تەممووزی داھاتوو، ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا دادەخات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this