رۆیته‌رز نهێنیه‌كى نوێ له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات

ساتى واژووكردنى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم | فۆتۆ: KRG
SNN
ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز ئاشكرایده‌كات، چه‌ندین خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى له‌پشت رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوون، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێكیان نوێنه‌ریان هه‌بووه له‌نێو ژوورى بڕیاردان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه.
رۆژى سێشه‌ممه 4ى نیسانى 2023، به ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، حكومه‌تى ناوه‌ندى و حكومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه به‌پێى چه‌ند مه‌رجێك كه گرنگترینیان بریتیه له سه‌رپه‌رشتیكردنى پرۆسه‌ى هه‌نارده‌كردنه‌كه و داهاته‌كه‌ى.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى نیسان، ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز راپۆرتێكى له‌باره‌ى نێهنیه‌كانى پشت رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا بڵاوكرده‌وه كه له به‌شێكیدا هاتووه، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا روسێڵ هاردى، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى بازرگانیكردن به نه‌وت (ڤیتۆڵ)، نوێنه‌رى كۆمپانیاى پاتریكۆ، نوێنه‌رى كۆمپانیاى ئینێرجۆپۆڵ، نوێنه‌رى كۆمپانیاى ئه‌مریكى (HKN) و نوێنه‌رى كار گروپ ئاماده‌بوون”.
ئاژانسه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “ئه‌و كۆمپانیایانه رۆرڵى گه‌وره و كاریگه‌ریان هه‌بووه له كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێم و وه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ر كاریان كردووه و بیرۆكه‌یان پێشكه‌شكردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن”.
به‌پێى راپۆرتى ئاژانسه‌كه، “هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى 0.5% هه‌نارده‌ى نه‌وتى جیهانه”.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



