“هەناردەكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی عێراق ڕادەگیرێت و نرخی مریشك هەرزان دەبێت”

0
420
مریشک

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی بەرز بوونەوەیەكی بەرچاو لە نرخی مریشك تۆماركراو نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو نزیك بوویەوە لە پێنج هەزار دینار ئەمە نیگەرانی هاووڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش جەخت لەوەدەكاتەوە كە لە دوێنێوە هەناردەكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی عێراق ڕادەگیرێت و نرخەكەی هەرزان دەبێت.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: چەندە هۆكارێك هەن لە پشت بەرز بوونەوەی نرخی مریشك هاوشێوەی نرخی گۆشتی سور، ئەوەش پەیوەندی بە زۆری خواست لەسەر مریشك و هەروەها هەناردەكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق و لەگەڵ ئەوەشدا نرخی پێداویستی و عەلەفی كێڵگە پەلەوەرییەكان بەرز بووەتەوە ئەمانە هۆكار بوون بۆ بەرز بوونەوەی نرخی مریشك لە بازاڕەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی هەرزانكردنی نرخی مریشك و هەروەها خاوەن كیڵگەپەلەوەرییەكانیش زیانیان پێنەگات، لە دوێنێوە هەناردەكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق ڕاگیراوە، ئەمە وادەكات ژمارەیەكی زیاتر مریشك بخرێتە بازاڕەكانەوە و هەروەها لەگەڵیشیدا نرخەكەی هەرزان ببێت چونكە خستنەڕوو زیاتر دەبێت بەراورد بە رابردوو كە بەشێكی زۆری مریشك رەوانەی پارێزگاكانی عێراق دەكرا.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە بازاڕەكان بە چوار هەزار و 700 دینارە، بەڵام دوای ئەوەی هەناردەكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی عێراق ڕاگیراوە پێشبینی دەكەین لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی مریشك بۆ نزیكی سێ هەزار دینار دابەزێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this