
پارەی عێراقی
SNN
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: ئەگەری هەیە چاپی 20 هەزار دیناری دروست بکەن، ئەو دراوە بەشێوەيەک چاپدەکرێت هێمای ئەمنی تۆکمەی پێوەدەبێت تا نەتوانرێت ساختە بکرێت.
ئیحسان یاسری راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند: چاپکردنی 20 هەزار دیناری دەچێتە بواری پرۆسە نەختینەییە سروشتییەکانی بانکی ناوەندییەوە و لە ئێستادا لە چوارچێوەی پێداچوونەوەی زنجیرەی کاغەزی دراوە نیشتیمانییەکاندایە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بڕی دراوی دیناری ئاڵوگۆڕکراو لە نێوان هاوڵاتییان لە بانکەکان بریتییە لە 84 ترلیۆن دینار و دەستپێکردنی چاپی 20 هەزار دیناری نابێتە هۆی زیادبوونی ئەو بڕە، چونکە دەچێتەوە سیستەمی نەختینەیی ئێستا.
ئەوەشی خستەڕوو، چاپکردنی 20 هەزار دیناری نابێتە هۆی نزمبوونەوەی بەهای دینار و کاریگەری نابێت لەسەر ئاست و قەبارەی هەڵئاوسان لە بازاڕەکان، چونکە هەڵئاوسان پەیوەندی بە سیاسەتی ئابورییەوە هەیە نەک بە سوڕی نەختینەیی.
مانگی تشرينی يەکەمی ساڵی رابردوو، ئیحاسان شەمران راوێژکاری بانکی ناوەندی رايگەياند: ئەوان بەنیازنین جگە لە پارەی 50 هەزاری پارەی بەها بەرزتر چاپ بکەن. وتیشی، ئەو پارە ٢٠ هەزارییەی چاپدەکرێت قەبارەی بە ئەندازەی 50 هەزاری دەبێت وبەشێوەیەکە هێمای ئەمنی تۆکمەی پێوەدەبێت تا نەتوانرێت ساختە بکرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


