ئەو 400 ملیاردینارەی بەقەرز درابوویە هەریم لە بەشە بودجەی هەرێم وەردەگیرێتەوە

دیناری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوودا لەلایەن بانكی بازرگانی عێراقییەوە بڕی 400 ملیار دینار بەشێوەی قەرز ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرا، دەبێت لەپشكی كورد لە بەشەبودجەی گشتی ساڵی 2023 ئەو قەرزە بدرێتەوە بە بانكی بازرگانی عێراقی و پشكی كوردیش بە 16 ترلیۆن دینار دیاریكراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بە لێدوانی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی، بەگوێرەی ماددەی 61 لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق هەرێمی كوردستان پابەندكراوە بە دانەوەی بڕی ئەو 400 ملیار دینارەی كە بەشێوەی قەرز لە لایەن بانكی بازرگانی عێراقی درایە هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12 ی ساڵی ڕابردوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەناردنی 400 ملیار دینار لەلایەن وەزیری دارایی عێراق ڕەتكرایەوە، بۆیە بەناچاری ناردنی ئەو 400 ملیارە لەڕێگەی بانكی بازرگانی عێراقییەوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرا و دواتر وەك قەرزێك لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركرا، هاوكات دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵای مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی تایبەتی لەسەر بڕیاری ناردنی 400 ملیارەكە ئەنجامدا و بڕیاریدا بە نادەستووریبوونی ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ھەرێمی كوردستان.
هەر بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN پشكی كورد لە بەشە بودجەی عێراق بە زیاد لە 16 تریلیۆن دینار دیاریكراوە، هاوكات هەرێمی كوردستانیش دەبێت نەوتەكەی لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشێت و پابەند بێت بە ڕادەستكردنی نەوت بە حكومەتی عێراقی لە بەرامبەریشدا مانگانە بەشەبودجەی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


