روونكردنه‌وه‌یه‌كى گرنگ له ئاسایشى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیه‌وه

گه‌شتیارێك له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى | فۆتۆ: Anadolu Ajansı
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك سیاجى فڕۆكه‌خانه روویداوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مشه‌و هه‌ینى 7ى نیسان، بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “ئەمڕۆ ئێوارە كاتژمێر 4:18 خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەيەك روویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو و بووە هۆی ئاگر كەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد”.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه
ئەمڕۆ ئێوارە كاتژمێر 4:18 خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك روویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو و بووە هۆی ئاگر كەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.
لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە.
هاووڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكان ئاگاداردەكەینەوە، كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و کاروبارەکانی فڕۆکەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



