هه‌فته‌كانى داهاتوو چاره‌نووسى مه‌سرور بارزانى له دادگاى ئه‌مریكا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه

مەسرور بارزانی
SNN
یه‌كه‌مین دانیشتنى دادبینى كه‌یسى كچه چالاكوان شنیار ئه‌نوه‌ر له ئه‌مریكا كۆتایی هات و دادوه‌رى كه‌یسه‌كه‌ش رایگه‌یاند، كه‌یسه‌كه كه‌یسێكى سه‌رنجڕاكێشه و له هه‌فته‌كانى داهاتوودا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
دوێنێ 7ی نیسان، له دادگای فیدڕاڵی ڕۆژهەڵاتی ئەلێکزاندریا لە ویلایەتی ڤێرجینیا یەکەم دانیشتنی دادبینی بۆ کەیسی شنیار ئەنوەر و مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو. ناوه‌ڕۆكى كه‌یسه‌كه بریتیه له سكاڵاى كچه چالاكوانى كورد شنیار ئه‌نوه‌ر له‌دژى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌تۆمه‌تى، “ناوزڕاندن و دروستكردنى تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كوڕه رۆژنامه‌نووسى ئه‌مریكى زاك كۆپڵن”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “مەسرور بارزانی لەڕێگەی تیمێکی 10 کەسییەوە لە دادگای فیدڕاڵی ئەمەریکا لە ڤێرجینیا بەرگریى لە خۆی كردووه كه پێکهاتون لە 10 پارێزەر و نوێنەرێکی نووسینگەی حکومەتی هەرێم، کە لە دانیشتنەکە بەشداربوون”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “لە سەرەتای دانیشتنەکەوە و پاش خوێندنەوەی کەیسەکە دادوەر تۆماس سیڵبی ئیلیس داوای لە پارێزەرانی مەسرور بارزانی کردووه کە داواکانیان بخەنەڕوو. پاشان، تەنها یەک پارێزەر لە کۆی ئەو 10 پارێزەرەی کاریان بۆ مەسرور بارزانی كردووه، وەڵامی دادوەری داوه‌ته‌وه و داوای پارێزبەندیان بۆ بارزانی کردووه وەک بەرپرسێکی عێراقی، هەروەها داوایانکردووه کە سکاڵاکەی شنیار ئەنوەرئاڕاستەی حوکمەتی هەرێم بکرێت نەک خودی مەسرور بارزانی”.
پارێزەرەکانی مەسرور بارزانی ئەوەشیان بە دادوەر وتووه: “کە کێشەی شنیار ئەنوەر و مەسرور بارزانی، کێشەی ململانێی سیاسی نێوان دوو كه‌سه کە بریتین لە شنیار ئەنوەر و مەسرور بارزانی”.
دوای وەرگرتنی وتەی پارێزەرانی بارزانی، دادوەر بانگهێشتی جۆن ڕاوڵی، پارێزەری شنیار ئەنوەرى كردووه به‌مه‌به‌ستى پێشکەشکردنی وتەی خۆی، لە وتەکانیدا پارێزەری شنیار ئەنوەر وتویه‌تى: “سکاڵاکارەکەم چالاکوانە و هاووڵاتیی ئەمەریکییە و کار بۆ پرسی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین دەکات، نەک کێشەی سیاسی هەبێت”.
پارێزەری شنیار ئەنوەر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “مەسرور بارزانی خاوەنی ئیقامەی هەمیشەیی ئەمەریکا (گرین کارد)ە و موڵکی هەیە لە ڤێرجینیا لە ناوچەی مەکڵین کە ئەمانەی بە پارەی خەڵکی کوردستان کڕیوە”، لەبەرامبەردا پارێزەرەکانی مەسرور بارزانی رەتیان نەکردوە کە بارزانی خاوەنی (گرین کاردە و موڵکی هەیە لە ڤیرجینیا”.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا دادوه‌ر تۆماس سیڵبی ئیلیس دوای گوێگرتن لە وتەی هەردوولا بەردەوامی بە کەیسەکە دا، وتی: “ئەم کەیسە کەیسێکی سەرنجڕاکێشە و لە ماوەی چەند هەفتەی ئایندە بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر دەدەم”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


