“لە هەولێر ویستمان بە هێمنانە پەیامێك بگەیەنین بەدەستەڵان بەڵام ڕێگریمان لێكرا”

0
441

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی وا بریاربوو ئەمڕۆ شەممە لەبەردەم گوندی لوبنانی شاری هەولێر ژمارەیەك لە چین و توێژەجیاوازەكانی ئەو شارە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پەیامێكی نیگەرانی بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبارەی داخستن و دانانی سنووریك بۆ ئەو كارە ناڕەوشتیانەی كە لە گوندی لوبنانی بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هێرشكراوەتە سەر ئامادەكارانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكە و سێ‌ ڕۆژنامەنوسیان دەستگیركردووە.

د. عەبدوڵا وەرتێ‌، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوایا ئەوەی بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی هاووڵاتیان و چین وتوێژە جیاوازەكانی شاری هەولێر مۆڵەتی یاسایمان وەرگرتبوو بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی، بەڵام لەكاتی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ئەو كۆنگرەیە لەلایەن هیزە ئەمنییەكانەوە ڕێگریمان لێكراو نەیانهێشت ئەو كۆنگرەیە ئەنجام بدەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ڕێگریكردن لە ئەنجامنەدانی ئەو كۆنگرەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێرەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گوایە هەڵەتێگەیشتنێك دروستبووە لە نێوان ئەو كەسانەی كە مۆڵەتەكەیان وەرگرتووە لەگەڵ پارێزگاری هەوڵێر، بەجۆرێك دەبوو دوێنێ‌ هەینی ئەو كۆنگرەیە ئەنجام بدرێت بەڵام ئەمڕۆ كۆنگرە ئەنجام دراوە، بەوهۆیەوە ڕێگری كرا لە ئەنجامدانی كۆنگرەكە.

سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا چەند ڕۆژنامەنوسێك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێرەوە دەستگیركراون و لەهەوڵی ئەوەداین كە بەزوترین كات ئازادبكرێن، هاوكات ئێمەش ڕوونكردنەوەی خۆمان دەبێت لەسەر ئەو بابەتە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this