ڕێكخەری سەنتەری میترۆ “نابێت بە میزاجی حزبی مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان بكرێت”

0
638

SNN/ عەلی حەمە سەعید

ڕەحمان غەریب، ڕێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ بەرگری لە ئازادی ڕۆژنامەنوسان بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری هەولیر ڕوویدا بە دەستگیركردنی ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنوسی دەزگاكانی ڕاگەیاندن كارێكی پێچەوانەی بنەكانی یاسای كاری ڕۆژنامەوانییە لە هەرێمی كوردستان، هەروەك ئەو مامەڵەیەی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان ئەنجامیاندا كاركردن بوو بە میزاجی حزبی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە سەنتەری میترۆ ئیدانەی ئەو دەستگیركردنەی ڕۆژنامەنوسانە دەكەین كە بەشێوەیەكی پیشەییانە كاری خۆیانیان كردووە و ناكرێت میزاجی حزبی تێكەڵ بە كاری ڕۆژنامەوانی بكرێت و ڕۆژنامەنوسان دەستگیر بكرێن، بۆیە هەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ كۆتایی هێنان بەم جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانی دەزگا ڕاگەیاندنەكان.

وتەكانی ڕێكخەری سەنتەری میترۆ لەكاتێكدایە كە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم گوندی لوبنانی هەولێر، لەلایەن هێزكێكی ئەمنی زۆرەوە هێرشكراوەتە سەر ڕۆژنامەنوسان و ڕێكخەرانی گردبوونەوەیەك كە بەینازبوون كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ساز بكەن بۆ دانانی سنورێك بۆ ئەو كارە بیرەوشتیانەی لەو گوندە دەكرێن كە لەگەڵ بەهاباڵاكانی كۆمەڵگای كوردی یەكناگرێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this