سۆران عومه‌ر”بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا”

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بانکی ناوەندی عێراق ماوەیەکە دەستی بەچاودێری زیاتر‌و لێپرسینەوە لەسەر کاری چەندین بانک کردوە لەعێراق و ھەرێمی کوردستان و به نوسراوێك “لیژنەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە”.
سۆران عومه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، “بەنوسراوی ژمارە (537/د لە 2023/3/15) کە ئاڕاستەی بانکی ناوەندی عێراقم کردوە، لەسەر چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بەبانکی کوردستان، بانکی ناوەندی بەنوسراوی ژمارە (9/2/9706 لە 3/4/2023) لیژنەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “کەرتی بانکی لەعێراق لە ڕابردوودا سەرچاوەی سەرەکی سپیکردنەوەی پارە بووە زیانی بە ئابووری وڵات گەیاندووە”، به‌ڵام تائێستا بانكه‌كه هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی كراون بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت، “بانکی ناوەندی عێراق ماوەیەکە دەستی بەچاودێری زیاتر‌و لێپرسینەوە لەسەر کارە نایاساییەکانی چەندین بانک کردووە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان”.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


