یه‌كێتى: ئومێده‌وارین واز لە چاوساغی و پەلكێشی دەرەكی بۆسەر خاك و ئاسمانی عێراق و هەرێم بهێنرێت

لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى 20 ساڵ به‌سه‌ر رووخانى رژێمى سه‌دام حسێن بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن: “ساڵیادى رووخانى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن ئەو وانەیە وەبیر هەموو لایەك دەهێنێتەوە كە ئەو رژێمەی بەزەبری هێز و كوشت و بڕی گەلانی عێراق و خنكاندنی گشت مافە ئازادی دیموكراتیەكان 35 ساڵ جڵەوی حوكمی لەدەستدا بوو، سەرئەنجامەكەی روخان و كەوتن بوو”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ى نیسان، ماوه‌ى 20 ساڵ تێپه‌ڕى به‌سه‌ر رووخاندنى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان به رێبه‌رى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
له‌و بۆنه‌یه‌وه مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەیادی 20 ساڵەی روخانی رژێم بەعس راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، “لەم یادەدا ئومێدەوارین بیری تاكڕەوی و خۆسەپێنی كۆتایی پێبهێنرێت و بەرژەوەندییە گشتییەكانی گەلەكەمان بخرێنە پێش و سەروو بەرژەوەندیە شەخسی و حزبیەكانەوەو واز لەچاوساغی و پەلكێشی دەرەكی بۆسەرخاك و ئاسمانی عێراق و هەرێمی كوردستان بهێنرێت”.
دەقی راگەیەنراوەكە
ئه‌مڕۆ كە یادی بیست ساڵەی روخاندنی رژێمی بەعسی دیكتاتۆر دەكەینەوە، ئەو وانەیە وەبیر هەموو لایەك دەهێنێتەوە كە ئەو رژێمەی بەزەبری هێز و كوشت و بڕی گەلانی عێراق و خنكاندنی گشت مافە ئازادی دیموكراتیەكان 35 ساڵ جڵەوی حوكمی لەدەستدا بوو، سەرئەنجامەكەی روخان و كەوتن بوو.
لە عێراقی نوێی دوای 20 ساڵەی روخانی دیكتاتۆریدا زیاتر پێویستمان بەهەنگاوەكانی پێكەوەیی كاركردنە لە چوارچێوەی عیراقێكی فیدڕاڵی‌دا كە ئەرك و مافەكانی هاوڵاتییانی وەك یەك تێدا جێبەجێبكرێت و ئارامی و ئۆقرەیی بۆ هەموان دابینبكرێت تاوەكو گشت ناوچەكان لەهەر هەڕەشە و پەلامارێكی دەرەكی پارێزراو بێت.
هەر لەم یادەدا ئومێدەوارین بیری تاكڕەوی و خۆسەپێنی كۆتایی پێبهێنرێت و بەرژەوەندییە گشتییەكانی گەلەكەمان بخرێنە پێش و سەروو بەرژەوەندیە شەخسی و حزبیەكانەوە و واز لە چاوساغی و پەلكێشی دەرەكی بۆسەرخاك و ئاسمانی عێراق و هەرێمی كوردستان بهێنرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


