له هه‌ولێر ژنێك و 4 پیاو به به‌هاى 7 هه‌زار دۆلار زێڕیان له زێڕینگه‌رێك دزى

دوكانێكى فرۆشتنى زێڕ له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شارى هه‌ولێر چوار كه‌س هێرشیان كرده سه‌ر زێڕینگه‌رێك و به زه‌برى هێز به به‌هاى 7 هه‌زار دۆلار زێڕیان لێسه‌ند.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “رووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بووه كه پێنج كه‌س كه پێكهاتوون له ژنێك و چوار پیاو به بیانووى كڕینى زێڕ ته‌له‌فۆنیان بۆ زێڕینگه‌رێك كردووه، داوایان لێكردووه به به‌هاى 7 هه‌زار دۆلار زێڕیان بۆ به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ى لێى بكڕن، پاش ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ى رێككه‌وتوون زێڕینگه‌ره‌كه زێڕه‌كه‌ى بۆ بردوون”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “پاش ئه‌وه‌ى زێڕینگه‌ره‌كه زێڕه‌كه‌ى بۆ بردوون ته‌قه‌یان لێكردووه و زێڕه‌كه‌شیان لێ وه‌رگرتووه و هه‌ڵاتوون”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “پۆلیسى هه‌ولێر په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و ده‌ستگیر كردنى تۆمه‌تباره‌كان”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



