
جێگیربونی هێزێكی ئەمنی، لەناو گوندی شەناغە لە ناحیەی سەرگەڕان دوای دروستبونی كێشە لە نێوان جوتیارانی كورد و عەرەب | KirkukNow
SNN
له‌پاش شه‌ڕه‌كه‌ى دوێنێ هه‌ینى له ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان كه بووه هۆكارى برینداربوونى سێ گه‌نج، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزێكى پێشمه‌رگه به‌ره‌و په‌ڵكانه جوڵه‌ى پێكرا.
ئێوارەی یەكەم رۆژی جەژن، لە گوندی پەڵكانە سەر بە ناحیەی سەرگەڕان شەڕ لە نێوان ژمارەیەك هاوڵاتی عەرەب و كورد روویدا و بەهۆیەوە سێ كەس بە بۆری و دار برینداربون. پۆلیس و سوپا دەستوەردانیان كرد و كۆتاییان بە شەڕەكە هێناو ئەو سێ بریندارەشیان دەستبەسەركرد.
پێگه‌ى كه‌ركوك ناو له‌باره‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كه له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه، “سەرەتا دەمەقاڵی لەنێوان ژمارەیەك گەنج دروستبووە، دواتر بۆ شەڕی دەستەویەخە سەریكێشاوە، هۆكارەكەشی پەیوەندی بە لەوەڕگا و ئاژەڵدارییەوە هەبووە. سێ گەنج (لەهەردولا) گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لەلایەن پۆلیسەوە وەكو تۆمەتباری شەڕەكە دەستبەسەركراون، هەردولاش سكاڵایان لە دژی یەكتر تۆماركردووە”.
هه‌ر له‌وباریه‌وه ئه‌مڕۆ نورى حه‌مه عه‌لى، فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى پێنجى رۆژئاواى كه‌ركوك رایگه‌یاند، “هێزى پێشمه‌رگه به‌ره‌و په‌ڵكانه جوڵه‌ى پێكراوه، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خه‌ڵكى خۆمان هێزه‌كه‌مان جێگیر كردووه و پهیامیشمانداوه به هێزه عێراقییه‌كان كه كۆتایی به سته‌مكارى بهێنن”.
دانیشتووانی 35 گوندی ناحیەی سەرگەڕان لە خۆرئاوای كەركوك بەردەوام لەبەردەم نائارامیدان، بەهۆی یەكلایینەكردنەوەی كێشەی زەویوزارەكانیان كە بەستراوەتەوە بە جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوری هەمیشەیی عیراق.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



