“نه‌خۆشى هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشك له منداڵانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سانى پێگه‌یشتوو”
منداڵێكى نه‌خۆش له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید تایبه‌ت به منداڵان له سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌خۆشى هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشك نه‌خۆشییه‌كى گوازراوه‌یه و جگه له منداڵان كه‌سانى گه‌وره‌ش تووشیده‌بن، ده‌شڵێت: “چاره‌سه‌ره‌كه‌ى ئاسانه و لاى ئێمه به‌رده‌سته”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ى نیسان، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند، “ماوەی نزیكەی هەفتەیەك دەبێت نەخۆشییەكی گواستراوە كە بە نەخۆشی “هەوكردنی پەردەی مێشك” ناسراوە لە ناو منداڵانی هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە و لەسەرەتادا 20 منداڵ تووشی ئەو نەخۆشییە بووبوون، بەڵام لە ئێستادا ژمارەكە بۆ 40 منداڵ بەرزبووەتەوە و مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نەخۆشییە هەیە، چونكە نەخۆشییەكە گواستراوەیە و لە منداڵێكەوە بۆ منداڵێكی دیكە دەگوازرێتەوە”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه د. پشده‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید رایگه‌یاند، “نه‌خۆشى ههوكردى په‌رده‌ى مێشك نه‌خۆشییه‌كى گوازراوه‌یه، واته له منداڵێكه‌وه بۆ منداڵێكى تر و له منداڵه‌وه بۆ گه‌وره‌ش ده‌گوازرێته‌وه، نیشانه‌كانى بریتیه له تاى به‌رز و بێ هێزى و رشانه‌وه و هیلاكى جه‌سته”.
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رییه‌كانى نه‌خۆشییه‌كه‌وه ئه‌و پزیشكه وتیشى: “راسته نه‌خۆشییه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه، بۆیه داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كه‌ن هه‌ر كه نیشانه‌كانیان تێدا ده‌ركه‌وت منداڵه‌كه‌یان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به زووى تووشى كێشه‌ى گه‌وره ده‌بێت و له‌وانه‌یه سه‌ربكێشێت بۆ ئیفلیجى”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا له ئێستادا چاره‌سه‌ره‌كه به‌رده‌سته له نه‌خۆشخانه‌ى د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید؟ به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه وتى: “به‌ڵێ، چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كه لاى ئێمه به‌رده‌سته، له راستیدا چاره‌سه‌ره‌كه‌ى ئاسانه و تاوه‌كو ئێستا هیچ منداڵێك نه‌هاتووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ئێمه به‌بێ چاره‌سه‌ر گه‌ڕابێته‌وه، به‌ڵام چارهسهرنهكردنیشى ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى مه‌ترسیداره”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



