ڕاگرتنی ڕاكێشانی پارە بە كارتە ئەلیكترۆنییەكان نرخی دۆلاری بەرزکردووەتەوە

کارتی بانگی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند رۆژیكە لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقییەوە كاركردن بە ڤیزاكارت و ماستەركارتەكانی تایبەت بەڕاكێشانی پارە ڕاگیراوە و شارەزايەکی ئەو بوارەش دەڵێت “ڕاگرتنی كاركردن بەم جۆرە كارتانە هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی دۆلارە”.
زریان فەلاح، شارەزا لە كاروباری دارایی و كارتە ئەلیكترۆنییەكان لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بانكی ناوەندی لەماوەكانی ڕابردوودا هانی هاووڵاتیانیدا كە مامەڵە داراییەكانیان بكەن بە ئەلیكترۆنی و لەڕێگەی ماستەركارت و ڤیزەكارتەوە ئەنجامی بدەن، ئەمە بووەهۆی ئەوەی كە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان بە لێشاو ڕووبكەنە بەكارهێنانی ئەو كارتانە و بەکاريانبهینن لە ڕاكێشانی پارە لەدەرەوەی هەرێم بەتایبەت شاری دوبەی ئیمارات.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی بانكی ناوەندی بۆی دەركەوت كە لەلایەن ئەو كەسانەوە كە خاوەنی ماستەركارت و ڤیزەكارتن بۆ مەبەستی سپیكردنەوەی پارە بەكاریدەهێنن، بووەهۆی ئەوەی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بڕیاری ڕاگرتنیان بدرێت، لە ئێستادا هەموو جۆرە كارتەكان كە پارەیان پێرادەكێشرێت راگیراون خاوەنەكانیان ناتوانن لەدەرەوە پارە ڕابكێشن، بەڵام لەبانكی ناوەندی دەتوانن بە كاش پارەكانیان وەربگرنەوە، هەر ئەمە وایكردووە نرخی دۆلار بەرز ببێتەوە ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەو شارەزایەی بواری كارتە ئەلیكترۆنییەكان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستای كاركردن بە كارتەكانی تایبەت بە سپۆنسەریكردنی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ڕانەگیراون تەنيا ئەو كارتانە ڕاگیراون كە بە ئامێری ATM كاردەن و پارەیان پێڕادەكێشرێت، بەڵام ئەم ڕاگرتنەش كاتییە تا ئەوكاتەی بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكە دەردەكات لەبارەی ئەو كارتانەوە، بۆیە ئەگەر ڕاگرتنی كاركردن بەم كارتانە بەردەوام بێت ئەوا بانكی ناوەندی متمانەی خۆی لەدەستدەدات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


