کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت

هەڵبژاردن لە عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمڕۆ بۆجارێكی دیكە هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە پیرمام كۆببنەوە و چەندن تەوەرەیەكی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن تاوتوێ بكەن، هاوكات هەوڵدەدرێت ئەمڕۆ بتوانن بگەنە ڕێككەوتن لەبارەی كورسی كۆتاكان و دواتر ئەو ڕێككەوتنە دەبرێتە پەرلەمان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی نزیك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە پیرمام ی هەولێر لە كاتژمێر 11 بەڕێوەدەچێت، كە هەمان ئەو ئەندامانەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بەشداری كۆبوونەوەكە دەبن كە لە هەفتەی پێشوو لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، شاندی یەكێتی پێكدێن لە شاڵاو عەلی عەسكەری كارگێری مەكتەبی سیاسی سیاسی عیماد ئەحمەد و ڕزگار حاجی حەمە و خەسرەوگوڵ د. میران محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، هاوكات شاندی پارتیش بریتین لە مەحمود محەمەد كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی، هێمن هەورامی عەلی حوسێن جەعفەر ئیمینكی ڕێبوار یەڵدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی.
لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ گۆفتوگۆكردنە لەسەر كورسی كۆتای پێكهاتەكانی پەرلەمان، هەموو هەوڵێك دەدرێت ئەمڕۆ ڕێككەوتن لەوبارەیەوە بكرێت ئەگەریش ڕێكنەكەون لە ئایندەیەكی نزیكدا جارێکی دیكە كۆببنەوە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتنی كۆتایی پاشان ئەو ڕێككەوتنە ببرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



