“لایەنەکانی سوودان گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی هەفتەیەک”

SNN
راگەیەندرا سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی بۆ ماوەی یەک هەفتە.
کەناڵی ئەلجەزیرە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە بڵاوی کردەوە کە لایەنە شەڕکەرەکانی سوودان گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی بۆ ماوەی یەک هەفتە.
لە هەواڵەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە لایەنەکان واژوویان لەسەر رێککەوتنەکە کردووە و دوای 48 کاتژمێر ئاگربەستەکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوە دراوە کە لە رێککەوتنەکەدا، ئاماژە بەوە دراوە کە گرووپە چەکدارەکان نەخۆشخانەکان جێ بهێڵن و رێگەیش دەدرێت بە نۆژنکردنەوەی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان.
15ی نیسان لە خەرتوومی پایتەخت و شارەکانی دیکەی سوودان، پێکدادان لەنێوان سوپای ئەو وڵاتە و هێزەکانی پشتیوانی خێرا رووی دا.
ئەم پێکدادانانەش لە دوای ئەوە هات کە ماوەی چەند مانگێک مشتومڕی گەرم لە بارەی ئەو چاکسازییە سەربازییە بەردەوامە کە تیایدا داوا دەکرێت “هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەتەواوی ببنە بەشێک لە سوپا”.
لە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان هەردوو لایەنی شەڕکەر لە شاری جیددە رۆژئاوای سعوودیە لە 11ی ئایار واژوو لەسەر “رێککەوتنی جیددە” کرا. لە رێککەوتنەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە هەردوولا خۆیان بە دووربگرن لە زیانگەیاندن بە هاووڵاتییانی مەدەنی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی سوودانیش کاری لەپێشینەیان بێت.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، بەهۆی پێکدادانەکانی سوودانەوە زیاتر لە 843 هەزار کەس لە ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاوارە و دەربەدەر بوون و 259 هەزاریشیان پەنایان بردووەتە بەر وڵاتانی دیکە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


