” دەركەوت خەمی یەكێتی لە چیدایە و پارتیش چۆنی بوێت پێكهاتەكان لەبەرژەوەندی خۆی بەكاردەهێنێت”

0
359
زیاد جەبار

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەوڵەكانی پارتی بۆ تێكدانی ئەو لێكنزیكبوونەوەیەی هاتبووە ئاراوە و بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێككەوتنەی كە لەبارەی پرسە نشتیمانییەكانەوە كراوە نیشاندەری ئەوەن كە هەڵبژاردن زیاتر دوابخەن، هاوكات بۆ هەموو لایەك ڕوون بووەوە كە پارتی لە چ كاتێك و چۆنی بوێت بەناو نوێنەری پێكهاتەكان لەبەرژەوەندی خۆی بەكاردەهێنێت.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان خەمی بووە و چەندین جار بە پێكهاتەكانمان وتووە كە پێویستە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆتانتان هەبێت ئەمڕۆ دەركەوت كە بەڕاستی پێكهاتەكان خاوەنی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان نین، بەڵكو پارتی لە هەركات و بۆ هەر مەبەستێكی تایبەتی بیەوێت بەكاریاندەهینێت وەك ئەوەی ئەمڕۆ بەناوی دەستەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە بانگەشەی دانیشتنێكیان كردووە كە لایەنەكان لەسەری ڕێكنەكەوتوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەو كارەی فراكسیۆنی پارتی بە بێ‌ گەڕانەوە بۆ سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی یەكێتی بەڕوونی پێشێلی ئەو ڕێككەوتنەی كرد كە لەنێوان یەكێتی و پارتی كراوە هەر پرسێك ڕەهەندی نیشتمانی هەبوو بە ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتن بڕیاری لەبارەوە بدرێت، بەڵام ئەمڕۆ پارتی تاكلایەنە بڕیاریداو ئەو ڕێككەوتنەی پێشێلكرد.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەوڵەی پارتی بە ئاڕاستەی ئەوەیە كە هەڵبژاردن گرفتی بۆ دروست ببێت و لەكاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت و زیاتر دوابكەوێت لەكاتێكدا ئێمە لەسەرجەم كۆبوونەوەكاندا جەختمان لەوەكردووەتەوە لەگەڵ ئەوەداین بە زوترین كات هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام بەمەرجێك هەمواری یاسای هەڵبژاردن و بابەتی كورسی پێكهاتەكان و ئەنجومەنی كۆمیسیاران بە یەك پاكێج ڕێككەوتنیان لەبارەوە بكرێت.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this