لوقمان وەردی: ئەوەی سکرتێری پەرلەمان بەناوی پێکهاتەی تورکمانەوە کردی ناشیرینکردنی ناوی پێکهاتەکان بوو

0
354

عەلی حەمەسەعید-SNN

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت:” ئەوەی سکرتێری پەرلەمان بەناوی پێکهاتەی تورکمانەوە دەیکات جێگای قەبووڵ نییە و دەبێت تورکمانە ڕەسەنەکان ئەوە قبووڵ نەکەن، چونکە ئەو بەناوی نوێنەری پێکهاتەی تورکمانی بۆ تەنها جارێکیش نەیتوانیوە هاوسەنگی نێوان سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی ڕابگرێت، بەڵکو تەنها بە فەرمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کاردەکات.

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNN-ی ڕاگەیاند:” ئەو هەوڵەی ئەمڕۆی فراکسیۆنی پارتی بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن بەبێ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، بێڕێزیکردن بوو بە هەوڵەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی و سەرۆکی ئەوحزبە بۆ لێک نزیکبوونەوی پارتی ویەکێتی و چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵا ئەمڕۆ یەکلایی بووەوە کە دەستێک ناهێڵێت یەکێتی و پارتی لێک نزیکببنەوە هەوڵێک لە ئارادایە بۆ تێکدانی یەکڕیزی نیشتمانی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە هەڵسووکەوتەکانی سکرتێری پەرلەمان بەناوی پێکهاتەی تورکمانی جێگای قبووڵ نییە، چونکە ناکرێت بەناوی پێکهاتەی تورکمانی ببێتە هۆی تێکدانی ئەو لێکنزیک بوونەوەیەی لە نێوان یەکێتی و پارتی هاتووەتە ئاراوە، بۆیە دەبێت خودی تورکمانەکانیش ئەو هەوڵەی سکرتێری پەرلەمان بەناوی پێکهاتەی تورکمان قبووڵ نەکەن.

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ رێگری لەو بڕیارە هەڵەیەی فراکسیۆنی پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێرەکەی داویانە، چونکە ئەگەر پارتی سوربێت لەسەر ئەو بڕیارە ئەوا جارێکی دیکە بێهوایی ڕوو لەهاووڵاتیانی هەرێم دەکاتەوە و پێشهاتی دیکەی خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this