“له‌دواى په‌سه‌ند كردنى بودجه حه‌لبوسى له پۆسته‌كه‌ى دوورده‌خرێته‌وه”

محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى سیاده رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌دواى په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له پۆسته‌كه‌ى دووربخرێته‌وه، ده‌شڵێت: “خه‌میس خه‌نجه‌ر توڕه‌یه له ره‌فتارى محه‌مه‌د حه‌لبوسى”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى نیسان، مشعان جبورى، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى سه‌روه‌رى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “هه‌وڵێكى جددى هه‌یه بۆ گۆڕینى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌دواى په‌سه‌ند كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق، چونكه ته‌نانه‌ت له‌نێو هاوپه‌یمانى سوننه‌كانیشدا كۆده‌نگى دروستبووه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته”.
به وته‌ى مشعان جبورى، “خه‌میس خه‌نجه‌ر، كه به رێبه‌رى ره‌وتى سیاسى سوننه داده‌نرێت له عێراق توڕه‌یه له حه‌لبوسى و پێى وتووه: تۆ رێزى ئه‌و په‌یمانى و گرێبه‌ستانه ناگریت كه له‌نێوان ئێمه‌دا هه‌یه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپه‌یمانى سه‌روه‌رى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “به‌م نزیكانه جێگره‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش واژوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌وێته دواى په‌سه‌ندكردنى بودجه چونكه ئێمه له ئێستادا نامانه‌وێت كه‌شوهه‌واى سیاسى تێكبچێت تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت”.
مشعان جبورى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه، “محه‌مه‌د حه‌لبوسى كه‌سایه‌تیه‌كى مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر عێراق، ئه‌مه‌ش عێراق به‌ره‌و ره‌وشێكى خراپ ده‌بات كه ئه‌نجامه‌كه‌ى خراپتره له ئه‌نجامى شه‌ڕى داعش، ته‌نانه‌ت شیعه‌كانیش هه‌ستیان به‌م مه‌ترسیه كردووه”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه باس له‌وه‌شده‌كات، “محه‌مه‌د حه‌لبوسى وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیا ره‌فتار ده‌كات و ده‌ستتێوه‌ردان ده‌كات له هه‌موو شتێك‌دا، بۆیه بووه‌ته مه‌ترسى”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



