كێڵگهیهكى نه‌وتى هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى له به‌رهه‌مهێنان وه‌ستا

كێڵگهیهكى نه‌وتى له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: AP / Nabil al-Jurani
SNN
ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز ئاشكرایكرد، به‌هۆى راگرتنى ههرنادهى نه‌وته‌كه‌ى بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار زیان به هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه، ئاشكراشیده‌كات، “كێڵگهیهكى نه‌وتى هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى به‌رهه‌مهێنانى وه‌ستاوه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى ئایار، ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز راپۆرتێكى له‌سه‌ر وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “به‌هۆى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بڕى ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار زیان به هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه”.
له‌باره‌ى ئه‌و زیانه‌ى كه به كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم گه‌یشتووه ئاژانسه‌كه ئاشكراى كردووه، “ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كێڵگه‌ى نه‌وتى خورمه‌ڵه نزیكه‌ى 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه كه‌میكردووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كێڵگه‌ى كێڵگه‌ى نه‌وتى ته‌قته‌ق به‌ته‌واوه‌تى له به‌رهه‌مهێنان وه‌ستاوه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسه‌كه، “توركیا تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامى داواكارییه‌كانى عێراقى نه‌داوه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت، پێناچێت به‌مزووانه ههرنادهكه ده‌ستپێبكاته‌وه، چونكه ئه‌م بابه‌ته پێویستى به‌كاته و ناكرێت له چه‌ند رۆژێكدا ده‌ستپێبكاته‌وه”.
ماوه‌ى مانگێك و 29 رۆژه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه راگیراوه به‌هۆى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى ناوبژیوانى دادگاى پاریس، چونكه ئه‌و دادگایه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى به نایاسایی له قه‌ڵه‌مدا. به‌هۆى ئه‌م راگرتنه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 400 ملیۆن دۆلار زیانى پێده‌گات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



