کەشناسی عێراق “باران دەبارێت”

0
1108

SNN

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم و پارێزگاکانی باکور ساماڵ و نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و باران لە چەند ناوچەیەك دەبارێت و پلەکانی گەرما بەراورد بەدوێنێ دووشەممە بەرزدەبنەوە.

لە بارەی کەشی سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی دەشڵێت: ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەك گەرم بەرزدەبنەوە.

کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی پێنجشەممە و هەیینی و شەممەی داهاتوو، ئاسمانی هەرێم و باکور نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێننەوە.

کەشناسی باسی لەوەشکردوە، لە رۆژیپێنجشەممەدا باران دەبارێت و پلەکانی گەرما کەمێك بەرزدەبنەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this