
SNN-
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی لە شاری بەغدا دەستگیركرد کە ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردنی دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەتۆمەتی دزیكردن، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك لە شاری بەغدا دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردن كە تۆمەتبار دزیبووی .
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت:”دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزییانلێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت كە تۆمەتبار بەرەو شاری بەغدا هەڵاتووە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەیەكی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی بەغدا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرابەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردندا .
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، ئێستا تۆمەتبار(ح،خ، أ لەدایكبووی 2004 – بەناسنامە عەرەب) كە چەند فەرمانێكی گرتنی هەیە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 و 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


