وەزارەتی بازرگانی: سبەينێ دەستدەکرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران

0
554

SNN

وەزارەتی بازرگانی هەرێم رايگەياند: سبەينێ پێنجشەممە، ٢٠٢٣ سایلۆکان بەڕووی جوتیاراندا دەکرێتەوە بۆ ڕادەستکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: پاش وەرگرتنی نمونە و دەرچوونی لەپشکنین گەنمەکە وەردەگیرێت و بۆ هەرتەنێک بڕی850  هەزار دینار دەدرێت بەجوتیاران.

‏‏ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆ ئەمساڵ لەسنووری پارێزگاکانی هەرێم بڕی تەنها  375هەزارتەن گەنم وەردەگیرێت.

راشيگەياند: چل ملیار دینار خراوەتە سەر حساب بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بۆ گەنمی ئەمساڵ و ڕاستەوخۆ چەند ڕۆژ دوای وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران چەکەکانیان پێدەدرێت لەماوەیەکی کەم دا لەبانکەکان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this