دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر دوو سکاڵای بەرامبەر هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە کە یەکێکیان پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە.
تەمەنی پەرلەمانی کوردستان لە 6-11-2022 کۆتاییهات، بەڵام دوای سێ ڕۆژ لە کۆبوونەوەیەکدا تەمەنی خۆی تا کۆتایی ئەمساڵ دررێژکردەوە.
هەروەها، دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵایەکی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەشەخۆراکی عێراق لەسەر وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەولێر کۆدەبێتەوە کە داوای گەڕانەوەی پارەی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان لە ساڵی 2004 بۆ 2021 دەکات کە بەرامبەر بەشەخۆراک لە هاووڵاتیان وەرگیراوە، بەڵام نەگەڕێندراوەتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی.
تا ئێستا دادگای فیدڕاڵی چەندین جار دانیشتنی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دواخستووە، بۆیە دیار نییە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا ئەو دۆسیەیانە یەکلادەکرێنەوە یان نا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
45 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
45 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



