ڕاگرتنی نەوتی هەرێم زیانی یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری لە داهاتی هەرێم داوە

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی بەردەوامی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركی ڕۆژانە قەبارەی زەرەروزیانەكان كە بە ئابووری هەرێمی كوردستان و عێراق دەگات بەرز دەبنەوە و تا ئێستا زیانی یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووری هەرێمی كوردستان گەیشتووە و دیاریش نییە كەی دەستدەكرێتەوە بە هەناردەكردنی نەوت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلەماوەی دوو مانگی ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە بازاڕەكانی جیهان بووەتەهۆی ئەوەی زیانێكی زۆر ئابوری هەرێمی كوردستان بگات و ڕۆژانەش قەبارەی زیانەكان زیاتر ببێت، بەجۆرێك بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان تا ئێستا زیانی زیاتر لە یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بەر داهاتی نەوتی هەرێم كەوتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی جیهان، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا توركیا ئامادە نییە بێتە ژێرباری ئەو ڕیككەوتنەی كە لە نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق كراوە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆ.
هەر لەبەدوادچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە جگە لەوەی لەڕووی داهاتەوە زیان بە ئابوری هەرێم گەیشتووە بەهۆی ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەگەڵ ئەوەشدا لەڕووی توانای بەرهەمی بیرە نەوتییەكان كاریگەری خراپی جێهێشتووە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بڕی بەرهەم بەجۆرێك لە كێڵگەی خورمەڵە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ئێستادا بۆ 50 هەزار بەرمیل نەوت دابەزیوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



