
به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما | فۆتۆ: Mcgill
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى ئاشكرایده‌كات، له رۆژى سێشه‌ممه‌وه بۆ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌كانى گه‌رما دوو پله به‌رزده‌بنه‌وه، ده‌شڵێت: “كاته‌كانى نیوه‌ڕۆ بۆ عه‌سر چه‌قى گه‌رما ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ى ته‌مموز، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى ئه‌م هه‌فته‌یه رایگه‌یاند، “لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیه‌وە و به دیاریكراوى رۆژی سێشەمەوە بۆ رۆژانی دواتر بە تایبەتی بەهۆی درێژبوونەوەی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی خوماسینی باکووری ئەفەریقیاوە بۆ سەرناوچەکانمان پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەڕێژەی 2 تا 4 پله بەرزدەبنەوە”.
له‌باره‌ى ئه‌و كاتانه‌ى كه به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى تێیدا تۆمارده‌كرێت، ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “چەقی گەرمایەکە کاتەکانی لانیوەڕۆ بۆ کاتەکانی عەسر دەبێت و گەرمایەکی ئاساییە و جێی مەترسی نییە”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ باسى له‌وه‌شكرد، “ئەمڕۆ ڕەشەبا هەڵیکردووە لەهەندێك ناوچە تاکاتەکانی نیوەڕۆیە و دواتر ئاڕاستەی با دەگۆرێت، بەڵام دووبارە لەناوەڕاستی هەفتە بۆ دوای ناوەڕاستی هەفتە بەتایبەتی تاشەممە ڕەشەبا لەناوچە جیاوازەکان چالاک دەبێت و زیاد دەکاتەوە”.
به وته‌ى شاڵاو هیدایه‌ت، “تا ئێستا نزمه پاڵە پەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی بەڕووی ناوچەکەدا چالاک نەبووە هەر ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیە و وایکردووە شەپۆلی گەرمای بەهێز لەمساڵداو تا ئێستا بوونی نەبێت. ئەمە لەکاتێکا ساڵانە لەمانگەکانی 6 و 7 و 8 نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی تەواو چالاک دەبێت لەسەر ناوچەکە لەمساڵدا لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک تا ئێستا چالاک نەبووە ئەمەش وایکردووە پلەکانی گەرما لەچاو ساڵان بەرز بوونەوەی زۆر تۆمار نەکەنو هەست بەگەرما کەمتر بێت. لەچاو ساڵانی پێشتر تا ئێستا گه رما کەمترە، بەڵام ئەم دوو مانگە (ته‌موز و ئاب) پێدەچێت لەمانگەکانی تر گەرمتر بن و چەند شەپۆلێکی گەرمامان دەبن گڕه بای گەرمیش دەبن و لەگەڵ هەندێك رەشەبا ناو بەناو بارستە هەوای فێنکیش دادەبەزن حاڵەتی بارانیش دەبن لەناو ئەو مەودایەی هاویندا بەزۆریش نیوەی دووەمی هاوین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


