سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى په‌رله‌مان له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئینستیتویتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان ئاشكرایده‌كات، هه‌موو بڕیار و چالاكیه‌كانى په‌رله‌مان له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگایی فیدراڵى عێراق یاسایی نین، ده‌شڵێت: “په‌رله‌مان له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیه‌وه له‌ڕووى ئه‌ركه‌وه دانى به بڕیاره‌كه‌دا ناوه”.
رۆژى 30ى ئایار، دادگاى فیدراڵى عێراق به فه‌ڕمى بڕیارى نایاسایی بوونى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى ده‌ركرد و رایگه‌یاند، “له 6ى تشرینى دووه‌مى 2022ه‌وه هه‌موو بڕیار و چالاكیه‌كانى په‌رله‌مان نایاساین”. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ى ته‌موز، به فه‌رمى نووسراوى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كرێت و د. ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ماڵئاوایی له كارمه‌نده‌كانى نێو په‌رله‌مان كرد.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، له ئینستیتویتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان كه كارى چاودێرى كاره‌كانى په‌رله‌مان ده‌كات له كۆنگه‌ره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “هه‌موو بڕیار و چالاكیه‌كانى په‌رله‌مان له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگایی فیدراڵى عێراق یاسایی نین. خودى په‌رله‌مان و لایه‌نه‌كانیش دانیان به‌و بڕیاره‌دا ناوه”.
وتیشى: “ئه‌مڕۆ 33 رۆژه هیچ په‌یام و چالاكییه له‌نێو ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مان بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش هیچ راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، واته له‌ڕووى ئه‌ركه‌وه دانى پێداناوه، به‌ڵام له‌ڕووى ئیمتیازه‌وه دانى پێدا نه‌نراوه، چونكه به‌رده‌وام بوون له وه‌رگرتنى ئیمتیازه‌كانیان”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



