سبەی یەکەم کاروانی حاجیان لە سعودییەوە دەگەڕێنەوە هەرێم

0
327

SNN-عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات سبەی دووشەممە یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم كە بەڕێگەی وشكانی سەفەری حەجیان كردووە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، هاوكات لە حەوتی ئەم مانگەشەوە تا 11ی مانگ سەرجەم حاجیانی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنەوە بۆ شاروشارۆچكەكانی خۆیان و تا ئێستاش چوار حاجی هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمساڵ ژمارەی حاجیانی هەرێم بریتی بوو لە چوار هەزار و 658 حاجی كە ئەو ژمارەیە لەڕێگای وشكانی و ئاسمانییەوە سەفەری حەجیان ئەنجامداوە و سەركەوتووانە پرۆسەكەش بە كۆتا هات بەڵام لە كۆی ئەو ژمارەیەی حاجیانی هەرێم لەمساڵدا چوارحاجییان گیانیان لەدەستداوە..

ئاماژەی بەوەشكرد،لە ئیستادا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەومەبەستەش سبەی دوو شەممە یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم كە پێشتر بەڕێگای وشكانی سەفەریان كردبوو هەر لە ڕێگای وشكانی و لەدەروازەی سنوری عەرعەرەوە دەستبەگەڕانەوە دەكەن و لە ڕۆژی پێنجشەممە دەگەنەوە هەرێمی كوردستان.

وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو ، دوای گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم لە ڕێگای وشكانیەوە هەفتەی داهاتووش بە دیاریكراوی لە 7/7/2023 دەستدەكرێت بەگەڕانەوەی حاجیانی هەرێم لەڕێگای فڕۆكەخانەكانەوە و بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە پێدەچێت تا 11ی ئەم مانگە سەرجەم حاجیانی هەرێم بەگەڕێنەوە شاروشارۆچكەكانی خۆیان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this