
SNN
سەرۆکی ئەنجومەنی عەرەبی لە عێراق بە مەرج رێگە بە گەڕاندنەوەی پارتی دەدەن بۆ کەرکووک، ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک ناڕەزایەتییەکی گەورە لەو شارەدا دروستبوو و گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
نازم شەمەری سەرۆکی ئەنجوومەنی عەرەبی لە کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی “بغداد الیوم” ئاشکرایکردووە، پێکهاتەی عەرەبی بە چوار مەرج رێگە بە گەراندنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن بۆ پارێزگای کەرکوک، یەکەم مەرج دەبێت پارتی دان بە عێراقیبوونی کەرکوکدا بنێت.
سەبارەت بە مەرجی دووەم سەرۆکی ئەنجومەنی عەرەبی وتوویەتی “دەبێت پارتی دەستهەڵبگرێت لە وەسفکردنی هێزە ئەمنییە عراقییەکان بە هێزی داگیرکەر، سەبارەت بە مەرجی سێیەمیش، لەسەر پارتی پێویستە دەستگیرکراوانی عەرەب لە گرتوخانەکانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکات”.
لەبارەی مەرجی چوارەمەوە ئەوەی خستووەتە ڕوو، دەبێت پارتی قەرەبووی خەڵکی ئەو گوندە عەرەبیانە بکاتەوە کە بەهۆی چۆڵکردنی هێزەکانیان وێرانکراون، پێویستە بەڵێنی ئەوە بدات جارێکی تر ئەو رێوشوێنە سەرکوتکارانەی رابردوو دووبارە نەکاتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









