“ئێستا خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی 960 ملیار دینارى تێدایه و ئاماده نییه مووچه‌ى پێدابه‌شبكات”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، له ئێستادا خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی 960 ملیار دیناری تێدایه، ده‌شڵێت: “وه‌زاره‌تى دارایی ئاماده نییه به‌و پاره‌یه مووچه دابه‌شبكات”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى ئه‌یلول، نزیكه‌ى سێ مانگ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ى مانگى ته‌مموز دابه‌شنه‌كراوه. هه‌فته‌ى پێشوو به فه‌رمانى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاردرا به ناردنى 700 ملیار دینار بۆ ماوه‌ى سێ مانگ به‌شێوه‌ى قه‌رز له‌ڕێگه‌ى هه‌رسێ بانكى بازرگانى عێراق، ره‌شید و رافیده‌ین، به‌ڵام هێشتا پاره‌كان نه‌خراونه‌ته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم. ئه‌مه به‌زانینى ئه‌و راستیه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ هه‌ر مانگێك پێویستى به بڕی 940 ملیار دیناره بۆ پاره‌ى مووچه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بۆ SNN قه‌باره‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى ئاشكرا كرد كه له ئێستادا له خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایدا هه‌یه و وتى: “ئەگەرچی وەزارتی دارایی هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی بەستووەتەوە بە بە نەناردنی پارە لە بەغداوە، بەڵام لە ئێستادا وەزارەتی دارایی بڕی 960 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی سێ مانگی لەبەردەستدایه و دەتوانێت مووچەی مانگێكی فەرمانبەران دابەشبكات”.
به وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، “ئه‌و پاره‌یه‌ى ئێستا له خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى داراییدا هه‌یه كۆكراوه‌ى داهاتى ناوخۆیه كه بریتیه له بڕى 320 ملیار بۆ هه‌ر مانگێك. ئەگەر ئێستا وەزارەتی دارایی لیستی مووچە رابگەیەنێت دەتوانێت لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكات و بڕی 20 ملیار دیناری زیادەشی بۆ دەمێنیتەوە، بەڵام ئەو كارە ناكات”.
دوێنێ هه‌ینى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “ئه‌م هه‌فته‌یه به‌غدا 700 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت. هۆكارى ده‌ستى ده‌ستی كردنیش به هه‌رێم و دواخستنى ناردنى پاره‌كه زه‌لیل كردنى به‌رپرسانى هه‌رێمه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به‌رپرسانى هه‌رێم هێشتاش خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و وا نیشانیده‌ده‌ن كه حه‌وت وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ده‌نا به‌غدا بیه‌وێت به دوو رۆژ رێكاره‌كان ته‌واو ده‌كات و پاره‌كه له‌ڕێگه‌ى بانكى ره‌شید و رافیده‌ینه‌وه له هه‌ولێر ده‌درێت به حكومه‌تى هه‌رێم”.
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 خولهك لهمهوپێشدووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
24كاتژمێر لهمهوپێشپێشەوا هەورامانی: ئێمە داوای مووچە ناکەین داوای بودجەش دەکەین
حوزه‌یران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
49 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021






