
كۆگایهكى ئارد | فۆتۆ: SNN
SNN عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە رێگەی كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە بە نرخی پاڵپشتیكراو ئارد بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكانی سلێمانی بە نرخێكی كەمتر لە نرخی بازاڕەكان دابین دەكەن.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ زیاتر هەرزانكردنی نرخی ئارد و زیادكردنی كێشی نان و سەمون لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری، لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە بە نرخی پاڵپشتیكراو ئاردی كوالیتی بەرز بۆ نانەواخانەكان دابیندەكرێت كە نرخەكەی بۆ هەر فەردەیەك هەشت هەزار دینار لە بازاڕ كەمترە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی ئەو كۆمپانیایە هەڵدەستێت بە دابینكردنی ئارد بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆیە چاوەڕوان دەكرێت نرخی ئارد لە بازاڕەكاندا زیاتر داببەزێت، بەجۆرێك لە ئێستادا نرخی یەك فەردە ئاردی توركی لە بازاڕەكاندا بە 36 هەزار دینارە و نانەواخانە و سەموونخانەكان ئەو جۆرە ئاردە بەكاردەهێنن.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كۆمپانیا ناوخۆییە نرخی فەردەیەك لەهەمان جۆری ئارد بۆ نانەواخانە و سەمونخانەكان بەبڕی 28 هەزار دینار دابیندەكات، ئەو ئاردەی دابینی دەكات كوالێتی بەرزە و بەمجۆرەش نرخی ئارد لە بازاڕەكاندا زیاتر دادەبەزێت.
سلێمانی؛ سیستمی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دەبێتە تاک و جووت
ئهیلول 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








