په‌یامێك له خێزانى گوهدار زێباریه‌وه بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

گوهدار زێبارى، رۆژنامه‌نووسى زیندانیكراوى بادینان | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
خێزانى گوهدار زێبارى رایده‌گه‌یه‌نن، كوڕه‌كه‌یان هیچى نه‌كردووه تاوه‌كو بچن بۆ لاى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت داواى لێخۆشبوونى لێبكه‌ن، ده‌شڵێن: “ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر گوهدار ده‌كرێت شه‌ڕى ده‌روونییه و له ده‌ره‌وه‌ى یاسا ئه‌نجام ده‌درێت”.
دوێنێ یه‌شكه‌ممه 1ی تشرینى یه‌كه‌م، دادگای هەولێر بڕیاریدا بە لە زیندانهێشتنەوەی گۆهدار زێباری بۆ ماوەی شەش مانگی تر به تاوانى هه‌بوونى تاپڕێكى كۆن له ماڵه‌كه‌یاندا كه له بنه‌ڕه‌تدا هى باپیرى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه زیندانیكراوه‌یه. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه گۆهدار زێباری لە 22ی مانگی دەی 2020 لەگەڵ چەند رۆژنامه‌نووس و چالاكوانێكى تر کە دواتر بە “زیندانیانی بادینان” ناویان دەرکرد، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی دەستگیرکران و هەریەکەیان بەپێی ماددەی یەکەم لە یاسای ژمارە 21 ی ساڵی 2003 ی پەرلەمان کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ، بە 6 ساڵ زیندانیکردن سزادران. بەڵام پارێزەرەکانیان دەڵێن: “ئەوان هیچ کارێکیان نەکردبوو کە بە تێکدانی ئاسایش دابنرێت، بەڵکو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان کردبوو و گروپ چاتێکیان لە سۆشیال میدیا دروستکردبوو”.
له‌باره‌ى كه‌یسى براكه‌یه‌وه زیدان زێبارى، براى گوهدار زێبارى به ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند، “تەنها دەڵێین با دادگا ئازاد بێت، بە داخەوە دادگا سەروەر نەبووە و روونە کە دەستێوەردانی حزبی و سیاسی و کەسی لە دادگاکاندا دەکرێت، رقی سیاسی و شەخسیە بەرامبەر گۆهدار و شێروان دەکرێت”.
وتیشى: “داواکاریمان لە رێکخراو و کۆنسوڵخانەکان هەیە کە ئەو ناعەدالەتیەی بەرامبەر بەو رۆژنامەوان و چالاکوانانە دەکرێت بۆ ماوەی سێ ساڵە، هەرجارەو بە تۆمەتێک و هەرجارەو یەکێکیان سزا دەدرێت، لە زیندان رێگە نەدراوە کۆنسوڵخانەکان بچن براکەم ببینن وەک کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا ئەڵمانیا و بریتانیا و ئەمەریکاش هەوڵیان داوە بچنە ژوورەوە، بەڵام رێگەیان نەدا بچنە ژورەوە و هێزەکان رێگریان کرد، بەڵام وەڵامێکی زۆر باش بوو بۆ رێکخراو و کۆنسوڵخانەکان کە خۆیان دۆخەکە ببینن، داواش دەکەین بە جدی تر ئیش لەسەر کەیسەکان بکەن و بگەیەندرێتە جیهان و ناوەندە نێودەوڵەتیەکان، دەست تێوەردانی کەسی لە دادگاکان نەبێت و دادگاکان ئازاد بن”.
له به‌شێكى قسه‌كانیدا براكه‌ى گوهدار زێبارى په‌یامێك ئاراسته‌ى به‌رپرسانى هه‌رێم ده‌كات و ده‌شڵێت: “لەگەڵ زیندانیانی بادینان و کەس و کاریان شەڕی دەروونی دەکرێت، بۆ ئەوەی چۆک دابدەین ، بەڵام زیندانیانی بادینان هیچیان نەکردووە تا بچنە لای سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و داوای ئازادی زیندانیانیان لێ بکەین، ئەوان لەسەر بیروڕای ئازاد و مافی خەڵک دەستگیر کراون، تاوانیان نەکردووە تا داوا بکەین و داوای لێبوردن لە سەرۆکی هەرێم و حکومەت بکەین”.
گۆهدار لە مانگی شوباتی 2022 بە فەرمانێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سزاکەی بەڕێژەی 60٪ کەمکرایەوە. لەژێر ڕۆشنایی فرمانەکەی سەرۆکی هەرێم، بڕیاربوو 16ی ئازارى 2023 ئازاد بکرێت، بەڵام دواتر لەلایەن دادگای کەتنی هەولێرەوە بە 7 مانگ حوکمدرا بە تاوانی “گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکەی”، له‌دواى ئه‌و بڕیاره‌ش بڕیاربوو له مانگى ئابى 2023دا ئازاد بكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









