ژنه به‌رپرسێكى ئه‌مریكى هۆشدارى له روودانى جه‌نگى جیهانى سێیه‌م ده‌دات

مارگریى گرین، خانمه ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا | فۆتۆ: REUTERS/Evelyn Hockstein
SNN
ئه‌ندامێكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا هۆشداى ده‌دات له روودانى جه‌نگى جیهانیی سێیه‌م و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا هێز بنێرێت بۆ ئۆكرانیا جه‌نگى جیهانى سێیه‌م رووده‌دات”.
گراند شابس، وه‌زیرى به‌رگریی نوێى به‌ریتانیا له‌میانى به‌شداریكردنى له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ته‌له‌گرافى وڵاته‌كه‌ى رايگه‌یاند، “له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پلانه سه‌ربازییه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى به‌ریتانیا دامانناوه، هێزه به‌ریتانیا له ئۆكرانیا جێگیر ده‌كرێت”.
له كاردانه‌وه‌ى قسه‌كانى وه‌زیرى به‌رگریی به‌ریتانیادا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ى تشرینى یه‌كه‌م، مارگریى گرین، خانمه ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “به‌ریتانیا به ناردنى هێز بۆ ئۆكرانیا جه‌نگى جیهانى سێیه‌م هه‌ڵده‌گیرسێنێت”.
وتیشى: “به ناردنى هێز بۆ ئۆكرانیا به‌ریتانیا جه‌نى جیهانى سێیه‌م ده‌ستپێده‌كات و ئه‌مریكاش ناتوانێت به‌شدارى ئه‌م شه‌ڕه بكات”.
به وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا، “ئه‌مریكا له‌برى پاراستنى ئۆكرانیا پێویستى به‌وه‌یه توانا سه‌ربازییه‌كانى بۆ پاراستنى سنووره‌كانى به‌كاربهێنێت كه له ئێستادا ئه‌منیه‌تیان جێگیر نییه”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
16كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









