توركیا هه‌واڵێكى گرنگى له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند

كارمه‌ندانى كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ | فۆتۆ: Reuters
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى وزه‌ى توركیا رایگه‌یاند، “بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه بۆ ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیرى وزه‌ى توركیا رایگه‌یاند، “له ئه‌مڕۆوه بۆرى گواستنه‌وه‌ى كه‌ركوك – جه‌یهان (بۆرى نه‌وتى كوردستان) ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى كه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه؟ وه‌زیرى وزه‌ى توركیا ئاشكراى كرد، “كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستپێبكاته‌وه”.
به وته‌ى ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، “بۆریه‌كه له‌دواى ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات”.
رۆژى 25ى ئازارى ئه‌مساڵ، به‌پێى بڕیارێكى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستا، بڕیاره‌كه ئه‌نجامى سكاڵایه‌كى عێراق بوو كه تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى خسته‌پاڵ توركیا به نایاسایی رێگه‌ده‌دات به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق. له ئه‌نجامدا دادگاى ناوبژیوانى پاریس قه‌ره‌بوونى ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلارى به‌سه‌ر توركیاد سه‌پاند.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









