کەشناسی: باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:” شەپۆلێکی باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوار شەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێراى با لە سەر هەندێ ناوچە زیاد دەکات بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر, هەروەها ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا .
هەروەها سبەى پێنجشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2023، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت , سبەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆیەک لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ لەسەر ناوچە کەمان زیاد دەبێت .پێشبینى باران بارینى کەم و بارانى مامناوەند دەکرێت . ناوچە سنوورییەکان هەندێ کات پێشبینى بارانى مامناوەند و کورت خایەنى هەیە , سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و کەرکووک نمە بارانى کەمى دەبێت لە هەندێ کاتدا ,کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان زیاتر دەبێت ,بارانى مامناوەند و دروست بوونى هەورە تریشقە هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک :31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 31 پلەى سیلیزى
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









