ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئیسرائیل گەیشتە  370 سەرباز

0
303

بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل كوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی ژمارەیەكی تر لەشەڕی غەزە بڵاوركردەوە بەوەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تاوەکو ئێستا کە بە دەستی حەماس کوژراون گەیشتە 370 سەرباز.

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە کە ژمارەی كوژراوەكانی سوپای ئیسرائیل، لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشە زەمینیەكەی بۆسەر كەرتی غە*ز*زە بۆ 51 كوژراو بەرزبووتەوە.

هەروەها كۆی ئەو سەربازە ئیسرائیلیانەی لە رۆژی 7ی تشرینی یەكەمەوە بەدەستی حەماس كوژراون گەیشتووەتە 370 سەرباز.

هەروەها، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی فەڵەستین لە غەززە لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە. ژمارەی قوربانیانی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە 11 هەزار و 500 کەس کە لەو ژمارەیە چوار هەزار و 710 کەسیان منداڵ و سێ هەزار و 160 کەسیان ژنن.

بە پێی بەیاننامەکە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا، 200 کارمەندی تەندروستی، 22 ئەندامی تیمەکانی فریاکەوتن و 51 ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل، 29 هەزار و 800 کەسیش بریندار بوون و یەک ملیۆن و500 هەزار کەسیش ئاوارە بوون، هەروەها زانیاری لەبارەی سێ هەزار و 640 کەس لەبەردەست نییە و لەم ژمارەیە هەزار و 770 کەسیان منداڵن کە بێ سەروشوێنن.

لە بەیاننامەکەی حکوومەتی غەززەدا هاتووە کە، 25 نەخۆشخانە و 52 ناوەندی تەندروستیش کەوتوونە بەر پەلامارەکان خزمەتگوزارییان تێدا وەستاوە و لە کار کەوتوون. هەروەها سێ کڵێسا و 162 مزگەوتیش زیانیان پێ گەیشتووە.

ڕاگەیاندراوەکەی حکوومەتی غەززە بڵاویشی کردووەتەوە کە 255 قوتابخانەش لە بۆردومانەکاندا کراونەتە ئامانج و 63یان بە تەواوی لەکار کەوتوون و 95 بارەگای حکوومیش ڕووخاون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this