قوباد تاڵەبانی “بەغدا لە بابەتی مووچەدا غەدر لە فەرمانبەرانی هەرێم دەکات”

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: Azhi Omar
SNN
ئەمڕۆ پێنجەمین پێشەنگای کتێب لە شاری سلێمانی کرایەوە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ڕۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی و چەندین کەسایەتی و سیاسی و بەرپرسان ئامادەی کردنەوەی پێشەنگاکەبوون.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، سلێمانی کە پایتەختی ڕۆشنبیرییە ئەوە هەڵدەگرێت کە پێشەنگایەکی هاوشێوەی تێدا بکرێتەوە و بەگوێرەی تواناش هاوکاری نوسەرانم کردووە و وەزارەتی ڕۆشنبیری هاوکاری نوسەرانیان کردووە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە لە ناڕەزایەتی مامۆستایان و موعاناتەکانیان تێدەگەین کە مووچەکانیان دوا کەوتووە و ڕووبەڕووی گرفتی دارایی بوونەوتەوە و ئەرکی هەموومانە کارێک بکەین فەرمانبەران و مامۆستایان مووچەکانیان وەربگرن وپێوسیتە لەسەر بەغدا پابەندبێت چبەو یاسایەی بۆ پەسەند کردنی بودجە دەرکراوە، چونکە هەرێم پابەند بووە.
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان قوباد تاڵەبانی وتی، “هیوادارم شێواز و ڕێگەی دیکە بدۆزنەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و داواکاریەکانیان و کارێک نەکەن خوێندکاران زەرەرمەند ببن و قوتابخانەکان بکرێنەوە و مامۆستاکان بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان و ئێمەش پشتیوانیان دەبین بۆ وەرگرتنی مافەکانیان،”.
وتیشی “ئێمە فشارمان لە حکومەتی فیدراڵی کردووە ئەو سێمانگەش بنێرن کە قەرزارن، دەشڵێت پێموانییە گرفتەکە لە دابەشکردنی مووچە دابێ ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە بەڵکو حکومەتی فیدراڵی غەدر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبابەتی مووچەدا”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









