بێگەرد تاڵەبانی: هەرێم سێ بەنداوی هەیە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە بەنداوی نوێ دروستبکرێت

وێنەی بەنداوێکی هەرێم
SNN
وەزیری کوشتوکاڵی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، رەنگە لە چەند ساڵی داهاتوودا بەهۆی وشکەساڵییەوە هاوڵاتیانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ هەرێم کۆچ بکەن، وتیشی “لە هەرێمدا سێ بەنداو هەیە، ئەگەرچی پلان بۆ دروستکردنی بەنداوی نوێ هەبووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، راستە دۆخی هەرێم لەچاو ناوچەکانی عێراق باشترە، بەڵام مەترسییەکە ئەوەیە، کە رەنگە لە چەند ساڵی داهاتوو بەهۆی وشکەساڵی کۆچی بەلێشاوی هاووڵاتیانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەرەو هەرێم ببینین.
وتیشی “لە هەرێم سێ بەنداوی سراتیژی هەیە، کە توانای 10 ملیار مەتر سێ جا ئاویان هەیە، کە ئەوەش لەسەدا سی خەزانی ئاوی هەموو عێراقەو لە هەرێمی کوردستانە”.
روونیکردەوە، بەنداوی دووکان، گەورەترینە لە هەرێم توانای گلدانەوەی 6.8 ملیار مەتر سێ جا ئاوی هەیە، ئێستا یەک ملیار و 414 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی تێدایە، دەربەندیخان توانای گلدانەوەی 3 ملیار مەتر سێ جا ئاوی هەیە، لە ئێستادا یەک ملیار و 297 ملیۆن مەتر ئاو سێ جا ئاوی تێدایە، هەرچی بەنداوی دهۆکە، کە توانای 52 ملیۆن مەتر سێ جای هەیە، لە ئێستادا 19 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی تێدایە”.
ئاماژەی بەوەکردووە، سیاسەتی وڵاتانی دراوسێ بۆ گۆڕینی رێرەوی ئەو ئاوانەی دێنە هەرێم و دروستکردنی بەنداو لەسەریان، کاریگەری گەورەی لەسەر کەمبوونەوەی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێم داناوە.
بێگەر تاڵەبانی وتیشی ، “حکومەتی هەرێم پلانی هەیە بۆ دروستکردنی بەنداوی نوێ لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی خۆی، بەڵام بەهۆی ئەوەی قەیرانی دارایی هەیە، نەتوانراوە پلانەکان وەک خۆی جێبەجێبکرێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









