نوێترین زانیاری لەبارەی بڵاوكردنەوەی لیستی مووچەی مانگی نۆ

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای گەیشتنی بڕی 250 ملیار دینار لە كۆی 700 ملیار دینار بۆ سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كۆبوونەتەوە و سبەی لیستی مووچە ڕادەگەیەندرێت و پێش هاتنی سەری ساڵ مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی زانراییەكانی یSNNدوای گەیشتنی یەكەم چەردەی 700 ملیار دینارەكەی بەغدا كە بڕەكەی 250 ملیار دیناربوو، وابڕیارە سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی 500 ملیار دیناری دیكە لەلایەن بانكی ڕەشید و بانكی TBIبخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم و كۆتایی بە ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە بێت كە پێشتر ڕێككەوتنی لەبارەوە كرابوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی لیستی مووچە ڕابگەیەنن، بەڵام پێیان باش بووە كە سەرجەم بڕی ئەو 700 ملیار دینارە بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم پاشان لیستی مووچە ڕابگەیەنن و دەستبكەن بە دابەشكردنی مووچە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بە ئەگەری زۆرەوە پێدەچێت سبەی چوار شەممە لیستی مووچە بڵاو بكرێتەوە ئەگەر سبەی بڕی 500 ملیارەكە بگات ئەوا هەر سبەی یان دوو سبەی دەستدەكەن بە دابەشكردنی مووچە، هاوكات لیستی مووچە وادادەنرێت كە تا پێش هاتنی سەری ساڵی نوێ مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشبكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









