
باران و لافاو
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و سبەی ئێوارە ئەم شەپۆلی بارانبارین و سەرمایە کۆتایی دێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2023-12-24، کەشى باراناوى دەبێت، لەسەرجەمى ناوچەکەمان ئاسمان بەردەوام هەورى دەبێت، باران بارین لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت لە کاتى جیاجیا، هەندێک کات باران نمە باران و هەندێ کات دەگۆرێت بۆ بارانى مامناوەند، لە دواى نیوەرۆ سنوورى پارێزگاى سلێمانى بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان بارانى بە ڵێزمەى کورت خایەنی دەبێت پاشان لە شەودا لە بەشێک لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و بەشى باشوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان بارانى زیاتر دەبێت بە بەراوورد بە ناوچەکانى تر . بەفر بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و بەشێک لە لووتکەى شاخە بەرزەکان لە کاتەکانى شەودا دەبارێت و پلەکانی گەرماش زیات نزم دەبنەوە.
هەروەها سبەی دووشەممە، 2023-12-25، لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمان هەورى و کەمێک باران بارین دەبێت بەشێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە جیاجیاکان لەگەڵ دروستبوونى تەم لەکاتەکانى بەیانى .لەدواى نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت و مەوداى بینین/ لە نێوان (6 – 8 ) کم دەبێت لە کاتى دروست بوونى تەم بۆ 2کم و و هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە نزیکەى 2- 4 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 10 پلەى سیلیزى

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









