زانیاری لەبارەی كارپێكردنی كامێراكانی چاودێریكردنی تیژڕەوی لە سلێمانی خرایەڕوو

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا هیچ وادەیەك دیارنەكراوە بۆكارپێكردنی كامێراكانی دیكەی چاودێری كردنی خێرایی لە ناوچە جیاوازەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری جگە لە و كامێرایانەی كە لە ئێستادا لە سەر ڕێگەی تاسڵوجە دوكان كەوتوونەتەكار، جەختیش دەكاتەوە پێش كارپێكردنی هەر كامێرایەكی چاودێری خێرایی شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە.
ڕائید بەهەمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پاریزگای سلێمانی هاووڵاتیان و شۆفێران دڵنیادەكەینەوە كە لە هەر ڕێگاو بان و شەقامێك كامێراكان بكەونە كار پێش ئەوە بە چەند ڕۆژێك ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە و شوێن و خێرایی ڕێگە پێدراو بەشۆفێران ڕادەگەیەنین، بۆیە لە ئێستادا هیچ كامێرایەكی دیكەی چاودێریكردنی خێرایی نەكەوتوونەتەكار.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەو كامێرایانەی كە پێشتر لەسەر ڕێگای سەرەكی تاسڵوجە دووكان كەوتوونەتە كار هیچ كامێرایەكی دیكەی چاودێری نەخراونەتەكار و ئەگەر بابەتێكی لەو شێوەیەش هەبێت شۆفێرانی لێی ئاگادار دەكەینەوە.
وتەكانی ئەو وتەبێژەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ لە ژمارەیەك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە ئەوەبڵاوكرایەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچی پارێ.گای سلێمانیەوە كامێراكانی چاودێری خێرایی لە چەند ناوچەیەكی سەنتەری سلێمانی كەوتوونە كارو سەرپێچی شرفێران تۆماردەكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









