“دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەمواری یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكات”

شێروان دوبەردانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئاماژە بەوەدەكات دەبێت هەمواری پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت كە تا ئێستا ڕەوانە نەكراوە، بەڵام تا ئەوكاتەی كە یاسای بودجە هەموار دەكرێت پێدەچێت حكومەتی عێراقی ڕەزامەندی دەرببڕێت بە ناردنی 700 ملیار دینار بۆ هەرێم.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پشووەكانی وەرزی یاسادامانی پەرلەمانی عێراق كۆتایی هات و بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێ ئەنجام بدات ئەگەر نیسابی یاسایی تەواو ببێت، جارێ نازاندریت لەو كۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان دەدرێت یاخود نا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شاندەی حكومەتی هەرێم كە سەردانی بەغدایان كردبوو لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی بەغدا بە نووسراوی فەرمی داوایان كردووە كە بەغدا بەردەوامبێت لە ناردنی 700 ملیار دیناری دیكە بۆ دابەشكردنی مووچە، بەڵام ئەمە پێویستی بەڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەیە و چاوەڕوان دەكرێت تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە عێراق مانگانە 700 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاریشە لە كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بابەتی بڕیاردان لە ناردنی 700 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان تا كاتی هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ رەزامەندی دەربڕین لەسەر ناردنی قەرزی دیكە بۆ هەرێم بۆیە تا ئەوكات نازانین حكومەتی عێراق بە چ ئاراستەیەك بڕیاردەدات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









