لەسەر قەدەغەکردنی گۆشتی سەگ لە کۆریای باشور خۆپیشاندان کرا

0
401
قەدەغەکردنی گۆشتی سەگ

SNN

لە دوای ئەوەی لە کۆریای باشور بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنی گۆشتی سەگ پەسەندکرا، ئەو کەسانەی گۆشتی ئەو ئاژەڵە دەخۆن نارەزاییان دەربڕیی و داوا دەکەن بڕیارەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.

میدیاکانی کۆریای باشور ئاشکرایانکردووە، لە 9ی کانوونی دووەم پەرلەمانی کۆریای باشور پڕۆژە یاسایەکی بۆ قەدەغەکردنی بەخێوکردن و کوشتنی سەگ بۆ خواردن په‌سه‌ند کرد، دوا بەدوای بڕیارەکە سەگ خۆرەکان ناڕەزاییان دەربڕی.

کیم یۆنگ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کۆریای باشوور رایگەیاند، بە 208 دەنگی بەڵێ و دوو دەنگی بێلایەن، پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی کوشتن، بەخێوکردن و فرۆشتنی گۆشتی سەگ بۆ خواردن پەسەند کرا، ئەم بڕیارە بووە هۆی ئەوەی سەگ خۆرەکان ناڕەزایی دەرببڕن و خۆپیشاندان بکەن، بەڵام لەلایەکی ترەوە ئاژەڵدۆستان دڵخۆشن بە بڕیارەکە.

بەگوێرەی میدیاکانی کۆریای باشور، ئەو کەسانەی ئارەزووی خواردنی گۆشتی سەگ دەکەن لەگەڵ بەشێکی زۆر لە کەسانی بەساڵاچوو کە گرنگی بە خواردنی گۆشتی ئەو ئاژەڵە دەدەن گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی و دژی بڕیارەکە وەستانەوە، ئەمە لە کاتێکدا ئاژەڵدۆستان و جیلی نوێی ئەو وڵاتە داوای راگرتنی خواردنی گۆشتی سەگ دەدەن.

هاوکات، جووتیارانی کێڵگەی بەخێوکردنی سەگەکان لە بڕیارەکە توڕەن و دەڵێن “هیچ کەسێک، تەنانەت سەرۆکی وڵاتیش بۆی نییە گۆشتی سەگ، کە بەلای ئەوان خواردنێکی نەریتی و بەتام و بەسوودە قەدەغە بکات.”

یو یۆن بۆن، سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی کێڵگەی سەگ گوتی: “نە سەرۆکی سەرۆک، نە هاوسەرەکەی، نە ئەندامانی پەرلەمان، سیاسەتمەدار و بەتایبەت وەزیری کشتوکاڵ دەسەڵاتی ئەوەیان نییە مافی خواردنی گۆشتی سەگ لە خەڵک بستێنن”.

بڕیاری قەدەغەکردنی گۆشتی سەگ لە دوای سێ ساڵی دیکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن. حکومەت تا ئەو کاتە هاوکاری خاوەن کێڵگەکان دەکات بتوانن کەسابەتێکی دیکە بدۆزنەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this