“ساڵى 2026 هاوكارییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه كۆتایی دێت”

پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى ئه‌ركدا | فۆتۆ: Sebastian Meyer/Corbis
SNN
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له‌ڕێگه‌ى میدیاى ئه‌مریكاوه ئاشكرایده‌كات، هاوکاریيەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە 25% کەمکراوەتەوە، ده‌شڵێت: “ساڵی 2026 بە تەواوەتی کۆتایی بەو هاوکارییەكانى ئه‌مریكا بۆ هێزى پێشمه‌رگه دێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى كانونى دووه‌م، لیوا روکن بەختیار محه‌مه‌د، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە به رادیۆى ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند، “هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەمساڵ بە ڕێژەی 25% کەمکراونەتەوە و تا ساڵی 2026 بە تەواوەتی کۆتای‌یان پێدێت”.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكراشیكردووه، “ساڵانە هاوکاریە ماددیەکان کەمدەبنەوە بەڕێژەی 25% واتە لە 2026 دا سفر دەبنه‌وه”.
له‌باره‌ى مه‌ترسیه‌كانى كۆتایی هاتن به‌و هاوكارییانه، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وتوشيەتى: “حکومەتی هەرێم دەبێت پلانی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەبێت”.
به وته‌ى لیوا روکن بەختیار محه‌مه‌د، “یاداشتنامەیەکی تێگەشتن هەیە لە نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاگاداری حکومەتی عێراق بۆ چوار ساڵ، به‌و هۆیه‌وه مانگانه 20 ملیۆن دۆلار و چەندین چەک و ئەجهیزات و مەشق و راهێنان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشكه‌ش به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كرێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌ت پێشمه‌رگه پێیوایه، “کەمکردنەوەکە سزا نییە، بەڵکو بە پێی ئەو لێکتێگەشتنەیە کە لەنێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان هەيە”، ناشیشارێته‌وه، “کەمبوونەوەی هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، کاریگەری دەبێت لە تازە بوونەوەی چەک و ئەجهیزاتەکانی پێشمەرگە، بڕینی هاوکاریەکان کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقیش، بۆیه دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم قەرەبووی ئەو کەمبوونەوەیە بکەنەوە و پلانیان هەبێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەم بوونەوەیە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









