“ساڵى رابردوو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێم 75 ملیار دینار زیانیان كردووه”

كێڵگهیهكى په‌له‌وه‌رى له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵى رابردوو به قه‌باره‌ى 75 ملیار دینار زیان به‌ر كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان كه‌وتووه، ده‌شڵێت: “ساڵانه 105 ملیۆن مریشك ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه”.
لە هەرێمی كوردستان هەزار و 840 كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى هه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌ش 727یان له سلێمانین، 576یان له هه‌ولێر و 344یان له دهۆك و 35یشیان له هەڵەبجەن و به فه‌رمى تۆمار كراون.
له‌باره‌ى دۆخى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى كانونى دووه‌م، نازم عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێم ئاستى خۆبژێنیان تێپه‌ڕاندووه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه هه‌نارده‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقى ده‌كه‌ین”.
وتیشى: “كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێم له توانایاندا هه‌یه، گۆشتى مریشك بۆ 50 ملیۆن كه‌س دابینبكه‌ن، ساڵانەش زیاتر لە 105 ملیۆن مریشك بەرهەم دەهێنن”.
به وته‌ى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى ساڵى رابردوو “له‌برى قازانج زیانیان له كاره‌كه‌یان كردووه” و له‌و باره‌یه‌وه ئاشكراى كرد، “ئەوەی ساڵانە رووبەڕووی گرفتمان دەكاتەوە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم هاوكارمان نییە، چونكە ساڵی رابردوو بەهۆی نەخۆشیی ڤایرۆسی و دابەزینی نرخەوە نزیكی چوار مانگ كیلۆی مریشكمان بە هەزار دینار دەفرۆشت، لەكاتێكدا تێچووی كیلۆیەك مریشك نزیكەی 2 هەزار و 500 دینار بوو. له ئه‌نجامدا، خاوەنى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم نزیكەی 75 ملیار دینار زیانیان بەركەوت”.
له ئێستادا له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نرخى كیلۆیه‌ك مریشكى زیندوو له‌نێوان دوو هه‌زار و 250 دینار بۆ دوو هه‌زار و 500 دیناردايه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








