بانكى ناوه‌ندى بڕیارێكى نوێى له‌باره‌ى پێدانى دۆلار ده‌ركرد

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى كانونى دووه‌م، بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیاریدا به پێدانى حه‌واڵه‌ى چوار توێژ به‌شێوه‌ى دۆلار.
بانكى ناوه‌ندى له بڕیاره‌كه‌یدا جه‌ختى له‌سه‌ر بڕیارێك كردووه‌ته‌وه كه له 31ى كانونى یه‌كه‌مى 2023 ده‌رچووه و ماف ده‌ده‌ت به چوار توێژ كه له‌ڕێگه‌ى بانكه‌كانه‌وه حه‌واڵه‌كانیان بۆ دۆلار وه‌ربگرنه‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌و چوار توێژه‌وه بانكى ناوه‌ندى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “نێرده دیپلۆماسیه‌كان، رێكخراوه‌كان و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى كه له‌نێو عێراق كارده‌كه‌ن هاوكات ئه‌و رێكخراوه ناحكومیانه‌ى كه له ئه‌مینداریه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تۆمار كراون و له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه حه‌واڵه‌كانیان به دۆلار بۆ دێت مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه به دۆلار وه‌ریبگرنه‌وه”.
بانكى ناوه‌ندى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ” پێویسته رێكخراوه ناحكومییه‌كان كه حه‌واڵه‌یان به دۆلار بۆ دێت له به‌خشه‌رى پاره‌كه‌یانه‌وه پشتگیری‌یان بكرێت كه پاره‌كه به دۆلار وه‌بگرن”.
ده‌قى بڕیاره‌كه

هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









