
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
کەمێك له‌مه‌وبه‌ر، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته به‌غدا به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له رۆژى شه‌هید.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى كانونى دووه‌م، مه‌راسیمى رۆژى شه‌هیدى میحراب به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى 21 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هید بوونى محه‌مه‌د باقر حه‌كیم به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان گه‌یشته به‌غدا و وتارێك پێشكه‌شده‌كات.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا جگه له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بهشداریدهكات.
بڕیاره له‌دواى مه‌راسیمه‌كه، “سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى سیاسى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسیه‌كانى عێراق ئه‌نجامبدات، كه محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق یه‌كێكیانه”.
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه هه‌ولێر و به‌غدا به قۆناغێكى هه‌ستیارى په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا تێده‌په‌ڕن و تاوه‌كو ئێستا نه‌یانتوانیوه بگه‌نه رێككه‌وتنى ریشه‌یی له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوانیان.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی كە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم بە SNN دراون، “لەدواین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومه‌تى هه‌رێم، بەرپرسانی بەغدا بەڕوونی ئەوەیان بە شاندەكە وتووە كە لە ئێستادا ناتوانن هیچ بڕە پارەیەك رەوانەی هەرێم بكەن تا ئەوكاتەی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە رەزمەندی لەسەر ناردنی پارە نەدرێت، بۆیە دڵنیایان كردوونەتەوە چاوەڕێی ناردنی پارە نەكەن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









