
SNN-
ماوەی چوار رۆژە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: شەپۆلەکە تاوەکو سبەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 13ی کانوونی دووەمی 2024، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا، لە زۆربەی ناوچەکاندا باران بارینی مامناوەند دەبێت رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە بە بەراوورد لەگەڵ سەنتەری شارەکان، هەروەها بەفر دەبارێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە شاخاویە سنوورییەکان.
هەروەها سبەی یەکشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2024، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە سنووریەکان, لە دوایی نیوەرۆە باران بارین لە زۆربەی ناوچەکاندا بە نمە باران و بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی شەو و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 – 3) پلە.
هەروەها ئاراس جەبار، شارەزایەکی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، وەک پێشبینیمان کرد شەپۆلی بەرفراوانی دەریای ناوەراست لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرجەم ناوچەکانی کوردستانی بەباشی گرتەوە بەدرێژای ئەمڕۆ و تا کاتەکانی درەنگانی شەو بەم شێوەیە باران بەردەوامەبێت و کاتەکانی داھاتووش ئاستی دابارین بەرەو چڕبوونەوەی زیاتر ئەچێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکاندا بەشێوەی بەردەوام و ھەندێک کات لێزمە باران و بەفری چر لەناوچە شاخاویئە بەرزەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13
سلێمانی : 11
دهۆک : 11
کەرکوک : 15
هەڵەبجە : 13
زاخۆ : 10
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 17
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









