فه‌رمانێكى به‌په‌له له سودانیه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر كۆرمۆر

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر و ده‌ڵێت: “پێویسته له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێردا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا بكرێت”.
شه‌وى رابردوو گروپێكى چه‌كدارى نه‌ناسراو له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هێرشیان كرده‌سه‌ر كێڵگه‌ى غازیى كۆرمۆر له نزيك چه‌مچه‌ماڵ. هێرشه‌كه بووه هۆكارى وه‌ستانى به‌رهه‌مهێنانى غاز له كێڵگه‌كه‌دا”، به‌پێى به‌یاننامه‌ى كۆمپانیاى داناغاز كه وه‌به‌رهێنه‌رى سه‌ره‌كی غازه له‌نێو كێڵگه‌كه”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانونى دووه‌م، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى كرد، “فه‌رمانى كردووه به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه‌ى كه كرایه‌سه‌ر كیڵگه‌ى غازى كۆرمۆر”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو ،”پێویسته لیژنه‌كه له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێرى داهاتوودا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان بخاته‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان”.
له به‌یاننامه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “له‌كاتێكدا كه حكومه‌تى عێراق سه‌رقاڵى په‌ره‌پێدانى ژێرخانى وڵات و دابینكردنى ژیانێكى شایسته بۆ هاووڵاتیيان و پاراستنى ئابوورى وڵاته، گروپه تێكده‌ره‌كان هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى كۆرمۆر، بۆیه رێوشوێنى یاسايى ده‌گرینه‌به‌ر دژى ئه‌و لایه‌نه‌ى كه ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى ئه‌نجامداوه و هه‌ڕه‌شه له پرۆژه‌یه‌كى گرنگى وزه ده‌كات له هه‌رێمى كوردستانى عێراق”.
هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر بووه‌ته هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاو له رێژه‌ى كاره‌باى نیشتمانى و له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ، کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا زۆر کەمبووەتەوە، تا ئەوکاتەی کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر دەستبە بەرهەمهێنان دەکاتەوە، رەنگە بتوانن لە 24 کاتژمێردا تەنیا سێ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن”.
له‌باره‌ى واده‌ى چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانه‌ى به‌ر كێڵگه‌كه كه‌وتووه، کامیل قەزاز وتى: “چاوەڕوان دەکرێت کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر لە 48 کاتژمێری داهاتودا، دەستبە بەرهەمهێنان بکاتەوە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









